بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی دەروازەی سنوور دەستبەسەرداگرتنی ٤ کۆنتێنەری لە کەرەستەی نەشیاو کە بۆ خواردنی مرۆڤ نەشیاو بوو لە بەندەری ئوم قەسری باشوور ڕاگەیاند.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)کەوتووە ڕایگەیاندووە: بەڕێوەبەرایەتی بەندەری ئوم قەسری باشور توانیان دەست بەسەر (٤) کۆنتێنەردا بگرن کە (زەیت ، خواردن، پاودەری تاید، کەرەستەی ئۆفیس، و ماددە کیمیاییەکان)یان تێدابووە کە شیاو نەبوو مرۆڤ بەکاری بێنێت. تەواوی کەرەستەکان پێچەوانەی مەرجەکانی ھێنان و هاوردەکردن بوون ، چونکە ماددەکان بەسەرچوو بون و زیانیان پێگەیشتووە و ئەو ماوەی یاسایی تێپەڕاندووە کە ڕێگەیان پێدراوە لە بەندەرەکەدا بمێننەوە بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن.
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، "لیژنەی پێکهێنراو ، دۆسیەکە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کردوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو دژی سەرپێچیکاران.
ئینفوگرافیک: دوو ساڵ دەستکەوتی حکومەت لە کەرتی وەرزش و خزمهتكردنی لاوان