بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، دادوەر" فائیق زەیدان " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە، "زیدان" پێشوازی لە "مارک برایسۆن " باڵیۆزی بەریتانیا کردووە، لەدیدارێکدا گفتوگۆیان لەبارەی بەدواداچونی دۆسیەی هاووڵاتیانی بەریتانی لەبەردەم دادگاکانی عێراق کردوە.