بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان مەرجێکی بۆ میوانداریکردن یان لێپرسینەوە لە بەرپرسان لە وەزارەتی نەوت دانا.
"عەلا حەیدەری" ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمان، لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند: "لیژنەكە میوانداری بەڕێوەبەری كۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕكردن (سۆمۆ) كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر میكانیزمی كاركردن و كردنەوەی پاڕاوی پێشێلکاریە یاساییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لیژنەکە میوانداریی بۆ سبەینێ چوارشەممە و پێنجشەممەی ھەیە بۆ بەشێک لە بەڕێوەبەرانی گشتی لە وەزارەتی نەوت.
ھەروەها ئاماژهی بهوهشكرد"لیژنهكه دوای تهواوكردنی میوانداریكردنی دامهزراوه و كۆمپانیاكانی وهزارهتی نهوت، دیدێكی روونی دهبێت، دواتریش دهبێته قسهکردن لەسەر لێپرسینهوه یان میوانداریكردنی وهزیری نهوت له پهرلهمان دوای تهواوكردنی ڕێکارە یاسایی و فەرمیەکان لەسەرۆکایەتییەوە.