بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە"بەرهەم ساڵح " سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامەیەکی پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کەش وهەوا لە شەرم شێخی میسر.
سهرۆكایهتی كۆمار له راگهیهندراوێكدا كه گهیشتووهته ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) رایگهیاند، "ئهمڕۆ "بهرههم ساڵح" سهرۆك كۆمار پێشوازی له "وهلید محهمهد ئیسماعیل" باڵیۆزی كۆماری میسر له عێراق كردووه.
بەیاننامەکە ئاماژهی بهوهشكردووه "باڵیۆز سڵاوی "عەبدولفەتاح سیسی " سەرۆکی میسری گەیاندە سەرۆک "بەرهەم ساڵح" و بانگهێشتنامەیەکیشی پێگەیاند لە سەرۆک "سیسی " یەوە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی کەش و ھەوا لە شەرم ئەشێخ لە میسر.
لەو دیدارەدا "ساڵح " جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و میسر کردەوە ، هەروەها بە پێویستی كاركردنی زیاتری کردەوە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكاری لە بوارە جیاجیاكانی سیاسی و ئابووری و ژینگەیی بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات و هەردوو گەلی برا و هەموو ناوچەكە.
لەبەرامبەدا باڵیۆز "وەلید محەمەد ئیسماعیل" ئاماژەی بە "شانازیی سەرکردایەتی میسر لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق کرد و ھیوای بەهێزکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا خواست و پابەندبوونی میسر بە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و گەلەکەی دەربڕی.