بەغداد/INA
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان تەرخانکردنی 10 ترلیۆن دیناری بۆ گەشەپێدانی هەرێمەکان لە چوارچێوەی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان راگەیاند.
"ئیخلاس ئەلدلێمی" ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "لیژنەکە میوانداری لیژنەکانی ھەرێم و کۆچ و کۆچبەران کرد بۆ زانینی پێداویستیەکانی پارێزگاکان و و ناوچەکان و ئاوارەکان.
رشیگەیاند کە "یاسای پاڵپشتی لە ئاسایشی خۆراکی فریاگوزاریدا بڕی 10 ترلیۆن دیناری بۆ گەشەپێدانی هەرێمەکان تەرخانکرد، ئەوە جگە لە پترۆ دۆلار.
وتیشی"یاساکە هیچ بودجەیەکی بۆ کۆچ وکۆچبەران تەرخان نەکردووە.
جەختی لەسەر پێویستی " تەرخانکردنی بودجەیەک بۆ ئاوارەکان لە چوارچێوەی یاسای پشتیوانی فریاگوزاریدا کردەوە، چونکە کەمپەکان بەدەست کێشەی گەورەوە دەناڵێنن".
ھەروەک وتیشی"یاساکە دەتوانێت بە تەواوی یان بەشێک لە بەشەکانی دوای خوێندنەوەی دووەم بگۆڕێت، هەروەها تێبینی هەیە لەسەری لەلایەن لیژنەکان و پسپۆڕانەوە.
ئاشکراشیکرد کە یاساکە سەرەتاییە و لە دانیشتنەکانی داهاتوودا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هەموار دەکرێتەوە.