بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە ،لیستی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند کە "چوارچێوەی هەماهەنگی " پێشنیارێکی هاوتەریبی لەگەڵ یاسای پشتیوانی فریاگوزاری خستۆتەروو.
سەرۆکی لیستەکە "عەتوان ئەلعەتوانی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: "چوارچێوەی هەماهەنگی" پێشنیازێکی هاوتەریبی لەگەڵ یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک خستە بەردەم لیژنەی دارایی"، ئاماژەی بەوەشدا کە "لیژنەی دارایی داوای کردووە کە وەزارەتی دارایی بەئاماژە بەو بڕە پارانەی کە ماونەتەوە لە 1/12/2021 تیایدا بگواسترێتەوە سەر وەزارەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی خۆراک.
ووتیشی، "لیژنەی دارایی داوای ئامادەبوونی وەزیری دارایی کرد لەگەڵ خشتەکان، بەڵام وەزیر نەیتوانی ئامادەبێت.
ڕوونیشیکردەوە کە "سەرۆکی لیژنەی دارایی رێنمایی داوە هیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام نەدرێت تاوەکو وەزیری دارایی ئامادە نەبێت.
راشیگەیاند "کە لیژنەی دارایی نایەوێت ڕێگەیەکی مەترسیدار بگرێتەبەر و ناشیەوێت بە یاسایەکدا تێپەڕێت کە تەحەدای لەسەر بکرێت.
ھەروەک وتیشی "پێشنیارێکی هاوتەریب دەبێت بۆ قەرەبووی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک، یان دەبێت هەمووان بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بڕۆین بۆ پەسەندکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢”.