بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی "محەمەد حەلبوسی"سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنی خۆی ئەنجامدا.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە، کە "محەمەد حەلبوسی"سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی بە ئامادەبوونی 250 پەرلەمانتار کردەوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە لیژنەی دارایی پەرلەمان دەستیکرد بە خوێندنەوە و تاوتوێکردنی راپۆرتی پرۆژە یاسای پێشنیارکراوی پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان.