بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان، پێشنیاری ئەوەی لە وەزارەتی گەیاندن کردوە كە لە ماوەی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی کۆتایی پۆڵەکۆتاییەکان خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ببڕن، بەھۆکاری رێگری لە دزەكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكان و سەرلێ نە شێواندنی قوتابیان.
"مەحمود ئەلقیسی" ئەندامی لیژنەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"هیچ پرسیارێك بۆ تاقیكردنەوەكانی قۆناغی سێیەمی ناوەندی دزەی نەکردوە.
ئاماژەی بەوەشدا كە "ھەندێک قسە و دەنگۆ ئامانج لێی سەرلێ شێواندنی قوتابیانە.
ئەلقیسی ووتیشی: پرسی تاقیکردنەوەکان پرسێکی نیشتمانییە، پێویستە هەموو وەزارەتەکان هاوکاربن بۆ ئەوەی پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت، داواشی لە وەزارەتی گەیاندن کرد "لە ماوەی تاقیکردنەوەکاندا خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ببڕێت بۆ پۆلە کۆتاییەکان ،کە کاتژمێر حەوت بەیانی دەست پێدەکات و پێویستی بەم خزمەتگوزارییە لەم کاتەدا نییە.
ئەلقیسی ئاماژەی بەوەدا کە "لیژنەی چاودێری هەن کە بەدواداچوون بۆ ماڵپەڕەکان و لاپەڕەکانی سۆشیال میدیا دەکەن بە شێوەیەکی بەردەوام.
ڕوونیشیکردەوە کە "زیاتر لە فۆڕمێک هەیە بۆ پرسیارەکان لە ئەگەری دزەکردنیدا،دەستبەجێ لە ئاستی عێراق دەگۆڕدرێن.
شاینی ناسە پێشتر وەزارەتی پەروەردە رەتیکردەوە لە دزەکردنی پرسیارەکانی تێکڕای قۆناغی سێیەم، ھاوکات هەڕەشەی گرتنە بەری رێوشوێنی یاسایی کرد لەو کەسانە کە ئیدیعای ئەوە دەکەن.