بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری دوو لیژنەی پەرلەمانی کرد سەبارەت بە یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان میوانداری لیژنەکانی هەرێم و پارێزگاكان و كۆچبەران و کۆچبەران و ئاشتەوایی كۆمەڵگەی لەپەرلەمانی عێراق کرد.
ھەروەک لەراگەیەندراوەکەدا روونیشکراوەتەوە کە مەبەست لەو میوانداریکردنە بۆ تاوتوێکردنی یاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدانە.