بەغدا –INA -
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی پەروەردە دزەكردنی پرسیارەكانی قوناغی سێیەمی ناوەندی ڕەتكردەوە، لە هەمان كاتدا هەڕەشەی لەو كەسانە كرد كە ئیدیعای ئەوە دەكەن بە ڕێوشوێنی ڕێگریكردن.
وتەبێژی وەزارەتەكە، حەیدەر فەریق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : باسكردن لەسەر دزەكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوە بۆ پۆلی سێیەمی ناوەندی دوورە لە ڕاستییەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە : وەزارەتی پەروەردە لیژنەی هەیە لەنێوان وەزراەت و لیژنەی ئەمنی چاودێریی و زیاتریش لەیەك نموونە بۆ پرسیارەكان لە ئەگەری دزەكردنیان، كە ئەمەش بەدووری دەزانین.
ئاماژەی بەوەشكرد : لایەنی بەدخواز هەن هەوڵی پووچەڵكردنەوەی تاقیكردنەوەكان دەدەن، ئاماژەی بەوەشكردووە : لیژنە هەیە لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و لایەنە ئەمنییەكان بۆ چاودێریكردنی هەموو ئەو كەسانەی كە پەرە بە پرسیاری دزەپێكردن دەدەن چونكە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ئەمنی نیشتمانییەوە هەیە.
فاروق جەختی لەوە كردەوە كە هەركەسێك بانگەشەی دزەكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكان بكات لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە لێپرسینەوە لەڕووی یاساییەوە لەگەڵی دەكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد : هەندێك پەیج دوای ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكە پرسیارەكان بڵاودەكەنەوە و كاتی بڵاوكردنەوەكە پێشدەخەن وەك ئەوەی پرسیارەكان پێش دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان بڵاوكرابێتەوە.