بەغدا- INA
ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی ئەمنی و بەرگری پەرلەمان دەركردنی یاسای بۆ خزمەتكردنی سەربازی ناچاری ڕاگەیاند.
عەلی سەعدی، ئەندامی لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە: ئەمڕۆ لیژنەی ئەمنی و بەرگری پەرلەمان كۆبونەوەیەكی بۆ تاوتوێكردنی یاسای خزمەتكردنی زۆرهملێی سەبازی ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەمە لە یەكەم كارەكانمان دەبێت بۆ تەواوكردنی ڕەشنووسی یاساكە و بەردەوامبوونە لە یاسادانان و پەسەندكردنی، بەهۆی ئهوهی زۆر پێویسته بەشێوهیهكی خێرا گەنجانمان رابهێنین لهسهر ههڵگرتنی وپاراستنی بیروڕای نیشتمانی.