بەغدا –INA
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دەرەوە كردنەوەی سیستمی دەركردنی پاسپۆرتی لە بەشی كونسوڵخانەی باڵیۆزخانهی كۆماری عێراق لە قاهیرە ڕاگەیاند، جەختیشی لەوە كردەوە كە لەسەر ڕێڕەوی كردنەوەی 20 سیستەمی دیكە لە زۆرێك لە وڵاتان دایە.
ئەحمەد ئەلسەحەف وتەبێژی وەزارەتەكە،لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە: بەپشتبەستن بە ڕێنماییەكانی وەزیری دەرەوە فواد حسێن بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری كونسوڵگەری به هاوڵاتیانی عێراقی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، و لەناو ئەو چوارچێوەی پلانی وەزارەت بۆ فراوانكردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ئەلیكترۆنی و ئۆتۆماتیكیكردنی كاری كونسوڵگەری وەزارەتی دەرەوە، سیستمێكی بۆ دەركردنی پاسپۆرت لە بەشی كونسوڵخانەی باڵیۆزی كۆماری عێراق لە قاهیرە دانراوه.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم ڕێكارە بەشدارییەكی بەرچاو دەكات لە كورتكردنەوەی ئەو كاتەی كە پێویستە بۆ دەركردنی پاسپۆرتی ئاسایی لهلایهن هاوڵاتیانهوه، ئەلسەحاف پشتڕاستی كردەوە : وەزارەتتی دهرهوە بەردەوامە لە كردنەوەی (20) سیستەمی دیكە لە زۆرێك لە وڵاتان بۆ ئاسانكاری لە رێكارەكانی پێدانی پاسپۆرت بە هاوڵاتیانی عێراقی لهجیهان.