لیژنەیەكی پەرلەمانی تاوتوێی باشتركردنی جۆرەكانی كارتی بەشەخۆراك دەكات

سیاسی
  • 31-05-2022, 10:59
  • +A -A

    بەغداـ INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمانی تاوتوێی باشتركردن وزیادكردنی جۆرەكانی كارتی بەشەخۆراكی و گه‌یشتن بە هاوڵاتیان كرد.
    لە راگەیەندراوێكی بەشی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران،كەبه‌ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گه‌یشتووه‌، ئاماژەی بەوەكردووە لە كۆبوونەوەی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانیی پەرلەمان تاوتوێی باشتركردن وزیادكردنی جۆرەكانی كارتی بەشەخۆراكی و گه‌یاندنیان بەده‌ستی هاووڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كی رێك وپێك كردووە.