نرخی نەوت گه‌یشته‌ 123 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك

ئابوری
  • 31-05-2022, 10:04
  • +A -A

    بەدواداچوون ـ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی دوو مانگدا، دوای ئەوەی یەكێتی ئەوروپا بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی 90%ی نەوتی روسیا لە چوارچێوەی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە شەشەمین پاكێجی سزاكانی سەر مۆسكۆ بەهۆی شەڕی ئۆكرانیاوه‌.
    نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە یەك دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 123 دۆلار، هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی مامناوەندی ڕۆژئاوای تەكساسی ئەمریكاش بە یەك دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 116 دۆلار و 10 سەنت، ئەمەش بەردەوامە لە بەرزبوونەوەی بەهێزی هەفتەی رابردوو.
    قەدەغەكردنی نەوتی ڕووسیا دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بازاڕی نەوتی خاو، كە لە ئێستاوە بەدەست فشارەكانی دابینكردنەوە دەناڵێنێت لەكاتێكدا خواست لەسەر بەنزین و گازوایل و سووتەمەنی فڕۆكە زیاد دەكات پێش لوتكەی وەرزی هاوین لە ئەمریكا و ئەوروپا.

    سەرچاوە: ئاژانسەكان