غداد -INA _هۆشیار
ئەمڕۆ دووشەممە، جاسم فەلاحی، وەزیری ژینگە رایگەیاند، زۆربەی شەپۆلی خۆڵەكان لە سێ وڵاتی دراوسێوە هاتوونەتە عێراق، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هەنگاوێكی دیپلۆماسی هەیە بۆ ئەنجامدانی دیالۆگێكی هەرێمایەتی بۆ كەمكردنەوەی شەپۆلی خۆڵبارین و كەمی ئاو.
فەلاحی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی عێراقیە ئەخبارییە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدوایدا هێنلانی، رایگەیاند "زۆربەی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە كە بە عێراقدا تێپەڕیون، سەرچاوەی هەرێمیانی هەیە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "زۆربەی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە هاتوون". لە ئوردن، دێرەزۆر، سوریا و سعودیەوە دێنە نێو خاكی عێراقیەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "دیالۆگی هەرێمایەتی نێوان وڵاتانی ناوچەكە سەبارەت بە شەپۆلی خۆڵبارین زۆر گرنگە، هەروەها دەبێت رێوشوێنی خێرا بگیرێتەبەر بۆ كەمكردنەوەیان"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "كەمی ئاو یەكێكە لە گرنگترین هۆكارەكانی وشكەساڵی و شەپۆلی خۆڵبارین لە عێراقدا".
ئاماژەی بەوەشكرد، "دەستپێشخەری ناوخۆیی و هەرێمایەتی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا"، ڕوونیشیكردەوە كە "دیپلۆماسی عێراق كار لەسەر ئەنجامدانی كۆبوونەوە و دیالۆگ دەكات كە ڕووبەڕووی ئاستەنگەكانی شەپۆلی خۆڵبارین و كەمی ئاو و بیابانبوون دەبێتەوە".
فەلاحی جەختی لەوە كردەوە كە "رێوشوێنی زۆر گیراوەتەبەر بەرانبەر بە دەستدرێژیانە بۆ سەر شوێنە سەوزەكان"، ئاماژەی بەوەدا كە "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بڕیارێكی دەركرد بۆ رێگریكردن لە دەستكاری و دەستدرێژی بۆ سەر باخەكان و گۆڕینی رەگەزیان لە باخەكانی میوە بۆ ناوچەكانی وەبەرهێنان، بەڵام ئەم بڕیارە پێویستی بە جێبەجێكردن هەیە".
وە وەزیری ژینگە ڕایگەیاند كە "عێراق دەكەوێتە ناوچەیەكی بەهێزی وشكی لە ڕووی كەشوهەوا، لەنێویاندا وشكەساڵی و بیابانبوون"، ئاماژەی بەوەدا كە "نەبوونی باران لە سێ ساڵی ڕابردوودا بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە خاك، و یەكێكە لە گرنگترینیان". ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە، كەمی ئاو و وشكەساڵییە”.