بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی ڕاگەیاند كە بڕیارە سبەینێ بەڕێوەبچێت.
لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە رایگەیاندووە، لە بەرنامەی كارەكەدا راپۆرتێك و گفتوگۆی (خوێندنەوەی دووەم) بۆ یاسای پێشنیازكراوی پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە دانیشتنەكە كاتژمێر یازدە بەیانی دەست پێدەكات.