بەغدا - INA - محمد تاڵبی
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان دووپاتی كردەوە كە دوای هەفتەیەك لە خوێندنەوەی دووەم، یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری پەسەند دەكرێت، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە وەزارەتی تەندروستی داوای تەرخانكردنی بڕی 1.3 ترلیۆن دیناری بۆ بودجەكەی كردووە لە چوارچێوەی یاساكەدا.
ستار عەتابی ئەندامی لیژنەكە لە لێدوانێكی بۆ عێراقیە ئەخبارییە، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدوایدا وەریگرت، ئاماژەی بەوەكردووە، "لیژنەكە میوانداری لایەنە پەیوەندیدارەكانی كرد سەبارەت بە یاسای پێشنیاركراوی پاڵپشتی فریاگوزاری"، ئاماژەی بەوەدا كە "ئەندامانی لیژنەكە". بڕیاریانداوە تاوتوێی بڕگەكانی یاساكە بكەن تاوەكو بە باشی پێدەگات".
ئاماژەی بەوەشكرد، "هەوڵدەدەین یاساكە لە سەقفێكی 25 ترلیۆن دیناردا تێپەڕێنین"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "هیچ ئاستەنگ و رێگرییەك لەبارەی یاساكە نییە".
لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "وەزارەتی تەندروستی داوای تەرخانكردنی بڕی 1.3 ترلیۆن دیناری بۆ بودجەكەی كرد لە چوارچێوەی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری"، ئاماژەی بەوەشدا كە "سبەینێ یاساكە دەخرێتەڕوو بۆ خوێندنەوەی دووەم و دوای هەفتەیەك دوای تەواوبوونی یاساكە دەنگی لەسەر دەدرێت."
وتیشی "یاساكە بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند دەكرێت"، هۆشداری دەدات "هەندێك لایەنی سیاسی لە دانانی یاساكە بۆ ناو ململانێی سیاسی".