سلێمانی ... سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران

ئەمنی
  • 30-05-2022, 20:18
  • +A -A

    هەولێر- INA
    بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری لە دوو چالاكی جیادا راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا كە لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگاری و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگارییەوە ئەنجامدرا، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە چەكی بێ مۆڵەتیان پێبووە و دەسیشبەسەر دوو چەكدا لە جۆری دەمانچەدا گیراوە".
    بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی تێیدا هاتووە ، لەهەڵمەتێكی گەران و پشكنیندا كە لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگاری و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە ئەنجامدرا، توانرا دو تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە چەكی  بێ‌ مۆڵەتیان پێبوەو دەستیشگیراوە بەسەر دو چەكدا لەجۆری دەمانچە.
    ئاماژەی بەوەشكردوە، تۆمەتباران بەناوەكانی (ح ، ك ، ق لەدایكبوی 1975 ) و (د، ب ، ع لەدایكبووی 2003 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
    باسیلەوەشكرد:" لە چالاكییەكی دیكەدا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە توانرا تۆمەتبارێك بە ناوی (ه.ع.ع)ی لەدایكبووی ١٩٨٤دەستگیربكرێت كە تەقەی كردبوو، لە ئێستاشدا ناوبراو بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستبەسەر چەكێك لە جۆری دەمانچەدا گیرا كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو".