بەدواداچوون – ا ه ع وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند لەبەرژەوەندی بەریتانیادا نییە گفتوگۆكان لەگەڵ روسیادا بەتەواوی رابگرێت، لەهەمانكاتدا تەئكیدیكردەوە دەبێت مۆسكۆ بەرپرسیارێتی كردەوەكانی لەئەستۆ بگرێت. لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند: ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا هەفتەی داهاتوو كۆدەبێتەوە بۆ چاوخشاندن بە هەنگاوی نوێ لەدوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان بەریتانیا و روسیا لەپرسی سكریبالدا. ئەو لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دوای بریارەكەی مۆسكۆ هات سەبارەت بە دەركردنی 23 دیبلۆماتی بەریتانیا لە روسیا و هەڵپەساردنی كارەكانی ئەنجومەنی رۆشنبیری ئەو وڵاتە وەك وەڵامدانەوەیەك لەبەرامبەر رێوشوێنەكانی لەندەن دژ بە مۆسكۆ.