بەغداد/ مەحەمەد ئەلتاڵبی
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان سێ رێگای بۆ ناردنی بودجەی فیدراڵی ساڵی 2022 بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەستنیشان کرد، جەختی لەوە کردەوە کە یاسای پشتیوانی فریاگوزاری جێگرەوەی بودجە نییە چونکە ئەرکەکانی سنووردارە.
"سەتار عەتابی " ئەندامی لیژنەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری ، گوزارشت لەو دۆخە سەختە دەكات كە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت، بەڵام ناتوانێت ببێتە جێگرەوەی یاسای بودجەی گشتی.
ئاماژهی بهوهشكرد، "پێداویستی زۆر پێویست هەیە بۆ وڵات، بۆیە یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری دەرچەیەكە بۆ دابینكردنی ئەو پێداویستیانەی كە سنووردارە بە دابینكردنی پێداویستییەكانی بەشە خۆراك و پێدانی باجی جووتیاران و كڕینی گەنم و لە ناوەوە و دەرەوە ، هەروەها پشتگیریکردنی وەزارەتی کارەبا بۆ دانی قەرزەکان کە ئێمە لەبەر دەم هاوینێکی گەرمداین.
راشیگەیاند کە ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ حکومەت دەکات، حکومەتی ئێستاش ناتوانێت بەپێی دواین بڕیاری دادگای فیدراڵی، هیچ ڕەشنووسێکی یاسا بنێرێت.
سەبارەت بە یاسای بودجەش ، ئەلعەتابی ڕەتیکردەوە کە “ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوە بۆ یاسای بودجە بکات ، مەگەر حکومەتێکی نوێ پێکبهێنرێت یان دادگای فیدراڵی ڕێگە بە فەرمانی بەپەلە بدات ، یاخود حکومەتی ئێستا تانەیەک یان داواکارییەک پێشکەشی دادگای فیدراڵی بکات بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری یاسای .