بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی رایگەیاند، توانیویانە ٤٥٣ موڵک بگەڕێننەوە بۆ وەزارەتی دارایی، بە هاوکاری لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە (٥٠ی ساڵی ٢٠١٩).
لەو بارەیەوە فەرمانگەی خانووبەرەی دەوڵەتی سەربە وەزارەتەکە ، لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، تیایدا ھاتوە "هەوڵەکان بۆ گەڕان و لێکۆڵینەوە لە موڵکی دەوڵەت و خانووبەرە هێشتا بەردەوامە و ئەو پلانەی بۆ مەبەستی نۆژەنکردنەوە و پەرە پێدانی ئەم موڵکانە بە خێراییەکی جێگیر بەردەوامە، کە بە یاسا و ڕێنمایی دەرچووە .
ھەروەک ئاماژهی بهوهشكرد، "زۆربهی ئهو موڵكانه لایهن ههندێك لایهنهوه دهستیان بهسهردا گیراوه و دوای تهواوكردنی ڕێكارهكانی وردبینی و دهركهوتووه كه زۆربهی ئهو موڵكانه له بنكهی داتابهیسی موڵكهكانی وهزارهتی دارایی نەکراون و لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵ و ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی جێبەجێکراون، وەک بەڕێوەبەرایەتییەکە پابەندە بە گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ وەرگرتنەوەی و گەڕاندنەوەی بۆ موڵکی دەوڵەت.