بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ئاشکرای کرد کە دەستیان بەسەر پارەی گشتی و کاری ساختە لە بەشی تەندروستی پارێزگای موسەننا و لقی کۆمپانیای گشتی بۆ پێداویستی کشتوکاڵی لە پارێزگاکەدا گرتووە.
بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە، کە لە پێنج ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتندا، کە بە پشتبەستن بە فەرمانی دادوەری ئەنجامدراون، تیمی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی موسەننا توانیان ھەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتندا توانیان دەست بەسەر (60,000) هەزار دەمامکی چینی لەجۆری (ماسکی دەم وچاو )لە نەخۆشخانەکانی (پەروەردەیی ئەلحسێن، ئەلرمیسەی گشتی، ژنان و منداڵان و ئەلخضری گشتی) لە پارێزگاکەدا بگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد،بەهای ئەودەستبەسەردا گیراوە دەگاتە (6,000,000,000) دینار، روونیشیکردۆتەوە کە کەلو پەلی دەست بەسەرداگیراوە بەکارنەهێنراون و لە کۆگاکانی وەزارەتی تەندروستی بەجێهێڵراون، کە بووەتە هۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی، ھەروەک ئاماژە بەوەشدا کە دەستەکە ئەمە بە بەهەدەردانی پارەی گشتی دەزانێت .
ھەروەھا دەستەکەکە رایگەیاند کە لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵدا دەستی بەسەر (99,935) دەمامک بە بەهای (6,500,000,000) دینار لە فەرمانگەی تەندروستی موسەننا لە کۆی (175,000) هەزار دەمامک کە لە پێویستی ڕاستەقینەی ئەوان تێدەپەڕێنێت داگرتوە ، کە لەلایەن کۆمپانیای گشتی بۆ بەبازاڕکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی (کیمادیا ) تەرخانکراوە.
لەلایەکی ترەوە تیمێک لە دەستەکە ئۆپەراسیۆنێکی جیایان لە کۆمپانیای گشتی بۆ پێداویستییە کشتوکاڵییەکان ئەنجامداو ،کە ئاماژە بە دوو نوسراوی ساختەدەکات کە گوایە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی موسەنناوە دەرکراون،حاڵەتەکانی دەستکاریکردن و ساختەکاری لە (116) مامەڵە و لیستدا هەبووە کە زیاتر لە 100 ناوی ساختەیان تێدایە، بەمەبەستی وەرگرتنی پەین (ئورا و دەبە) بە بڕی زیاتر لە (200) تۆن.
ئاماژە بەوە دەکات کە بڕی ئەو پارەیەی بۆ دابینکردنی کەلوپەلی جوتیاران لە کۆمپانیای گشتی بۆ کەلوپەلی کشتوکاڵی خەرجکراوە بەپێی ئەو مامەڵەیانە بڕی (225,000,000) دینارە
ھاوکات، "ڕاپۆرتی ھەڵمەت دەستبەسەرداگرتنەکە ، پێشکەش بە دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لە موسەننا کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات