بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، ئاگر لە کۆگایەکی بازرگانی لە شەقامی "ئەلربیعی " لە ناوەڕاستی بەغدا کەوتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە،لە شەقامی ئەلربیعی، بەرامبەر بازاڕەكەی لەناو كۆگایەکی بازرگانی لە باڵەخانەیەكی سێ نهۆمی ئاگرێك كەوتەوە.
روونیشیکردۆتەوە "ئاگرەکە لە نهۆمی دووەم ڕوویداوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە کۆنتڕۆڵی ڕووداوی ئاگرەکە بکەن".