دەستەی کەشناسی: هیچ ئاماژەیەکی نوێ نییە سەبارەت بە زریانی تۆز و خۆڵبارین

ناوخۆ
  • 30-05-2022, 18:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی گشتی کەشناسی و  بومەلەرزە بەردەوامی  ناسەقامگیری کەش وهەوا و پشتڕاستکردەوە، لە هەمان کاتدا پێشبینی دەکرد لە ماوەی چارەکی یەکەمی مانگی حوزەیرانی داهاتوودا کاریگەرییەکانی ئەو گۆرنکارییەکانی کەش و هەوا کەمببێتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە پلەکانی گەرما لە هاویندا وەک ساڵانی پێشوو دەبێت.
     "عامر ئەلجابری" بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "لەئەنجامی خانەنشینكردنی بەشێك لەوانەی كە پێشتر لە وێستگەكان و بەشەکانی كەشناسی كاریان دەكرد،کێشەی كەمی فەرمانبەر  لە سەنتەرەکان  و دەستەکەدا هەیە و دانەمەزراندنی  فەرمانبەری نوێ بەهۆی پەسەند نەکردنی بودجە و  ئەو  دۆخەیە  کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت. 
     "ئەلجابری"  راشیگەیاند "کەمی ژمارەی فەرمانبەر بە ڕوونی کاریگەری لەسەر کارەکانی دەستەی کەشناسی هەبووە، بەو پێیەی نزیکەی ٤٠ وێستگە هەن کە پێویستیان بەتوانای گەنجی نوێ هەیە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەم و کورییەکان.
    جەختیکردەوە "پێویستیان بە کارکردن لە نوێکردنەوەی  ئامێرەکان بۆ چاودێریکردنی کەش وهەوا ھەیە ، لە ئێستاشدا بەپێی مومکین و ئەوەی ھەیە و بەردەستە و کار کردن تێدا ئەنجام دەدرێت 
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "دەستەکە  به‌پێی ستاندارده‌كانی رێكخراوی كه‌شناسی جیهانی كار ده‌كات، و ئه‌و چاوه‌ڕوانی و ئه‌نجامانه‌ی كه‌ ده‌سته‌كه‌ به‌رهه‌می ده‌هێنێت هاوشێوه‌ی رێكخراوی کەشناسی جیهانییه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پێویستییه‌كی به‌په‌له‌مان به‌ ئامێری مۆدێرن هه‌یه‌ جگه‌ له‌ پێویستی دامەزراندن بە  گەنجی نوێ. 
     سەبارەت بە گۆرانکارییەکانی کەش وهەوا، ئەلجەبری وتی"تا ئەم ساتەوەختە دۆخی کەش وهەوا و ناسەقامگیرە.
     ھەروەک ئاماژەی بەوشدا کە "لە مانگەکانی نیسان و ئایاری هەموو ساڵێکدا، ئەگەری زریانی خۆڵ  و گۆرانی کەش و هەوای  زۆر هەیە،کە  کاریگەری لەسەر عێراقیش ھەیە، بە تایبەتی زریانی خۆڵاوی  کە لە باکووری ئەفریقاوە لە سەحراوە دێت، و  کاریگەری و ئاماژەی لەسەر وڵات هەیە لە ڕێگەی زیادبوونی تۆز و زریان کە دواجار  کاریگەری کە لەسەر ئەو کەسانە دروست دەکات کە نەخۆشی  هەناسەدانیان هەیە، جگە لە وەستاندنی جوڵەی کەشتیوانی و کاریگەری وشکانی و ئاسمانی و دەریایی. 
     لە درێژەی قسەکانیدا جابری وتی، پێشبینی دەکەین کاریگەری ئەم خۆڵبارینە  لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتوو یان چارەکی یەکەمی کەم ببێتەوە.
     ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە تێبینی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەکەین لەگەڵ بەرزبوونەوەی کەمێک تۆزو خۆڵ ، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک، حاڵەتێکی پێشوەختە، یان هۆشدارییەک سەبارەت بە زریانی تۆزاوی  نییە.
     ڕوونیشی كردەوە، "یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە عێراقدا نەبوونی باران و بیابانبوون و داڕمانی زەوییە كشتوكاڵیەكان و وشكبوونی ڕووبارەكان و كەمی و رووپۆشکردنی ڕووەك و پشتێنەی سەوزایی کە لە ئەنجامدا كاریگەرییەكانی جیهانین و دەبێتە ھۆی گەرمبوون و شکی زەوییەکان  زیاد دەکات .
     ھەروەک پێشبینی دەکرد "پلەکانی گەرما لە وەرزی هاوینی ئێستادا، وەک ساڵانی ڕابردوو دەبن ئەویش لە ڕێگەی بەدواداچوونەکانی کشناسیەوە . 
     جەختیشی لەوە کردەوە، "تا ئێستا هیچ زانیارییەک و هۆشدارییەک لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سەرووی ڕێژەی ئاساییەوە نییە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەشی پێشبینی کەش وهەوا تێبینی بەرزبوونەوەی کەمێکی پلەکانی گەرمای کردووە بە ڕێژەی یەک بۆ دوو پلە".
     وتیشی، "بەپێ پێشبینیەکان لە  هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما لە بەغدای پایتەخت دەگاتە 49 پلەی سەدی، هەروەها لە ناوچەکانی باشوورییش دەگاتە 49-50 پلەی سەدی .