بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستبەسەرداگرتنی بڕێک دەرمان و خۆراکی رێگەپێنەدراو قاچاغ لە سێ پارێزگا راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكی ئاسایشی نیشتمانیدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە" ھێزێک لەھەواڵگری بە هاوبەشی لەگەڵ تیمە تەندروستییەكان، توانیویانە دەست بەسەر دوو ملیۆن قوتو دەرماندا بگرن لە یەكێك لە کۆگاکانی دەرمان لە بەغدای پایتەخت، كە بە قاچاخ دەھێنرێت و ناتەندروستە بۆ مرۆڤ .
ھەروەک دەستگیرکردنی خاوەنی ئەو کۆگایە بە تۆمەتی پێشێلیکردن و دەرچون لە یاسا.
ڕوونیشی كردەوە، "یەکەیەک لە ھێزەکان بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری، توانیویانە دەست بەسەر بارھەڵگرێکدا بگرن كە شۆفێرەكەی 9 تۆن كەرەستەی قاچاخ و كەلوپەلی پزیشكی بارکردبوو.
ئاماژەی بەوەشدا"کە 24 تۆن ئاردی دیاریكراو لە بەشەخۆراكی مانگانە دەستی لەسەر دا گیراوە لە ویستویانە لە پایتەختەوە بەقاچاغ بیبەنەدەرەوە .
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد" لیژەنەی بەدوا دوچوانی ئابووری لە پارێزگای دیوانییە توانیان دەست بەسەر پێنج تایەی ئۆتۆمبێلدا بگرن کە نزیکەی 190 تۆن گەنمیان تێدابوو کە ویستویانە بە قاچاخ لە پارێزگاکە بیبەنە دەرەوە و شۆفێرەکانیان دەستگیرکران. ھاوکات ھێزێک لەپارێزگای بەسرە توانیویانە دەست بەسەر پێنج تایەی ئۆتۆمبێلدا بگرن کە ٦ ملیۆن حەبی دەرمانی قەدەغەی تیدا حەشار درابوو .
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات