کازمی: ئامادەیین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر قەیرانێک لەهاوینی ئەمساڵدا

سیاسی
  • 30-05-2022, 16:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە ئامادەیی  بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هەر قەیرانێک لە هاوینی ئەمساڵدا کردەوە.
     نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا  کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA )رایگەیاندووە:-ئەمڕۆ  "مستەفا کازمی"سەرۆک وەزیران 'سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی وزەی کرد، کە بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیرەکان بەرێوەچوو ,گفتوگۆکرا لەسەر دۆخی  کارەبا و زاڵبوون بەسەر بەربەست و ھۆکارەکانی.
    لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پاراستنی تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا کراو میکانیزمەکانی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا و دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ ئەو کێشانەی کە ڕەنگە ڕێگری لە بەردەوامی کارەکان بکەن.
    بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە " عادل كەریم " راسپێردراو بۆ  بەڕێوەبردنی کارووباری وەزارەتی كارەبا تیشکی خستە سەر  ڕێكارەكانی وەزارەت لە دابینكردنی وزە و زیادبوونی بەرهەمهێنان و هەروەها پێدانی زیاتری كاتژمێرەكانی كارەبا بە هاووڵاتیان بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو و ساڵانی پێشوو.
    ھەروەک ئاماژە بە "پێداچوونەوە بە ئەنجامی سەردانی وەفدی وەزارەتی كارەبا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، بۆ تاوتوێكردنی پرسی هاوردەكردنی غازی ئێرانی.
     ھەر لەو کۆبونەوەدا "کازمی" جەختی لە گرنگی بەردەوامبوون لە هەوڵەکان و خێرایی کارکردن  کردەوە، بە مەبەستی دابینکردنی کارەبا بۆ هاوڵاتیان و ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هەر قەیرانێک لەم هاوینەدا، ھاوکات جەخت لە  دابینکردنی چارەسەری  خێراو بەپەلە  کرایەوە و لەو روانگەیەشەوە "کازمی"رێنمایی دا بەو وەزارەتانەی پەیوەندییان بە راسپاردنی وەزارەتی کارەبا و دابینکردنی پێداویستییەکانی، و یارمەتیدان بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە رەنگە رووبەڕوویان ببنەوە، بۆ دڵنیابوون لەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت".