بەغداد - INA
حەمید نەعیم غەزی سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند: عێراق خوازیاری پێكهێنانی پەیوەندی ئابووری و بازرگانیە لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
نوسینگەی سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ حەمید نەعیم غەزی سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیكرد لە باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیای لە بەغداد پێدرۆ مارتینیس، و غەزی رایگەیاند: پێشوازی لە كۆمپانیا ئیسپانییەكان دەكەن بۆ كاركردن لە لە عێراقدا.
ئاشكراشیكرد: عێراق بەپەرۆشە بۆ دامەزراندنی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، چونكە قۆناغی داهاتووی جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی وەزاری و وەبەرهێنان لەبوارە جیاجیاكاندا لەعیراق ئەنجام دەدرێت.
لەبەرامبەردا باڵیۆزی ئیسپانیا رایگەیاند : حكومەتی ئیسپانیا ڕێنمایی دەكات بۆ پشتیوانیكردنی عێراق لەهەموو بوارەكاندا بەتایبەتی لەگۆڕانكاری كەش و هەوادا كە زۆربەی وڵاتانی جیهان شاهیدی ئەوەن، وتیشی: ئەمە پێویستی پێكەوە كاركردن و هاوبەشكردنی ئەزموونەكان هەیە لەم فایلە گرنگەدا.