بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی وەڵامی "حاكم زاملی" جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی دایەوە سەبارەت بە گۆرینی وانەبێژان بۆ گرێبەست.
نوسینگەی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "عەلی عەللاوی" وەزیری دارایی وەڵامی ئەو داواكارییەی "حاكم زاملی" جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی دایەوە سەبارەت بە خستنەڕووی تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ گۆڕینی ناونیشانی وانەبێژان و کارمەندانی یەکە ئیدارییەکان لەوەزارەتی پەروەردە بۆ گرێبەست بەپێی بڕیاری (315).
ھەروەک خەرجکردنی جیاوازی تەواویان بۆیان.