بەغداد/INA
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حمید الغزی جەختی لە سەقامگیربوونی هەردوووڵات کردەوە ئەویش پاش شاڵاوی تیرۆریستان.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاق کەوتووە وتی کە الغزی پێشوازیکردووە لە باڵیۆزی کۆماری عەرەبی سووری لەبەغداد سطام جدعان الدندح.
هەروەها وتی لەمیانەی دیدارەکەدا باس لە شێوازەکانی
هاوکاری نێوان هەردوولاکرا لەبوارەکانی ئابووری و بازرگانی جگەلەوەش باس لەبواری خۆراکی کەپاڵپشتێکە بۆ بەرهەمی ناوخۆیی.
هەروەها غزی وتی کە حکومەتی هەردوولا پەیوەندیەکی مێژوویی توندوتۆڵ دەیانبەستێتەوە وهەردوو وڵات لەئێستادا سەقامگیریەکی ئەمنی بەخۆوە دەبینن پاش هێرشی تیرۆریستانی داعش