بەغداد - INA
دەستەی نەزاهە ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: پێشنیازێكی پێشكەشكردووە بۆ ئەنجامدانی كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لەبەغداد بەئامانجی دروستكردنی كوتلەیەكی نێودەوڵەتی كە فشاربخاتە سەر ئەو وڵاتانەی كە خۆیان لە هاوكاریكردن لەبوارەكانی گەڕانەوەی پارە و كەیسی گەندەڵی بەدوردەگرن.
سەرۆكی دەستەكە حاكم عەلا جەواد ساعدی لەچاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ گۆڤاری كەهرەمانای دەستەی نەزاهە، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، دەڵێت: ئاستەنگی زۆر هەیە بۆ هێنانەوەی پارەكان و تۆمەتبارانی كەیسی گەندەڵی لە دەرەوەی عێراق سەرەڕای ئەو كارە نائاساییەی كە لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق دابینیانكردووە لەسەروی هەمویانەوە دەستەی نەزاهە.
ئاشكراشیكرد: ناڕەزایی هەیە لەلایەن هەندێك دەوڵەتەوە كە داواكراوەكان لە سیفەتە جۆربەجۆرەكانیاندا ئامادەبن، چ وەزیر و پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی و ئەوانی تر سەرەڕای حوكمی دادوەری لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە.
وتیشی: ناوەڕۆكی ئەم ناڕەزاییانە كە لەلایەن ئەو دەوڵەتانەوە بۆ داواكراوەكان بەبازاڕ دەكرێت بۆ چەند هۆكارێك لەوانە پاراستنیان لەو داواكارییە بە بەخشینی ڕەگەزنامە یان پاڵنانیان بە هاندانی سیاسی.
رونیشیكردەوە: جوڵانەوەی چالاك لە هەموو ئاستەكان و لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بۆ پێكهێنانی كوتلەیەكی نێودەوڵەتی كە فشار بخاتە سەر ئەو وڵاتانەی كە ناڕازین لە هاوكاریكردن لە بواری هاوردەكردنی پارە و تۆمەتباركردنی كەیسی گەندەڵی.
راشیگەیاند: دەستەكە پێشنیارێكی پێشكەشكرد بۆ ڕێكخستنی كۆنگرەی نێودەوڵەتی پێكهاتەو دامەزراوە تایبەتەكان بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداری لە بەغدای پایتەخت بۆ گرتنەبەری بەشداربووانی كۆنفرانسەكە بۆ پرۆژەی عێراق و داوای پێكهێنانی ئەم كوتلە نێودەوڵەتییە و كاراكردنی كار.
سەرۆكی دەستەی نەزاهە تەئكیدیكردەوە كە ئێمە سوورین لەسەر بەستنی ئەو كۆنفرانسە لەبەغداد، و وتیشی: گرنگی ئامادەكردن و هەماهەنگی بۆ ڕێكخستنی كۆنفرانسەكە ئاراستەی لیژنەیەك كراوە كە لە ژمارەیەك لە فەرمانگە تایبەتەكان پێكهاتووە بە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەك ڕێكخراوی نێودەوڵەتی.