لێژنەیەکی پەرلەمانی: یاسای ئاسایشی خۆراک دەقێکی دەستوری دەیگرێتەوەوبەدووری دەزانین تانەی لێبدرێت

سیاسی
  • 30-05-2022, 14:21
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    لێژنەی یاسایی پەرلەمان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بەدووری زانی کە تانە لە پڕۆژە یاسای ئاسایشی
    خۆراکی بدرێت ئاماژەشی بەوەدا کە تێپەڕاندنی  یاسای بوودجە دژوارە و بگرە یاساغیشە.
    سەرۆکی تەمەنی لێژنەی یاسایی محمد عنوز بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دۆزینەوەی دەروازەیەک بۆ تێپەڕاندنی  یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ یاساغە و زۆر دژوارە ، ئاماژەشی بەوەدا کە حکومەت دەرفەتێکی بەرامبەر هەبوو کە یاساکەی پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێشکەش بکردایە تەنانەت پێش ڕۆژێکیش بووایە وەیان پڕۆگرامی ناوخۆیی خۆی بگۆڕیبایە بەلای کەمیەوە ئەوکاتە ئیشەکە ئاسانتر دەبوو، چونکە چەمکی کاربەڕێوەبردن پەیوەندی بە وادە دەستووریەکانەوە هەیە.
    هەروەها عنوز وتی هەوڵێک لەئارادا هەیە بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژەیاسای بوودجە بەڵام بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئاستەنگی خستە بەرئەم هەوڵە لەبەرئەوە دەسپێشخەریەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێشکەش کرا بۆ تێپەڕاندنی یاسای ئاسایشی خۆراک تاکو بەشێک لە ژیانی کۆمەڵایەتی جووڵە پێبکات.
    ئاماژەشی بەوەدا کە یاسای ئاسایشی خۆراک پێشبینی ناکرێت کە تانەی لێبدرێت چونکە دەقێکی دەستووری کۆنتڕۆڵی دەکات و حکومەتی کاربەڕێکەر
    پێشکەشکردنی یاساو پڕۆژەیاساکان نابەستێتەوە، لەبەرئەوە هەوڵێک خراوەتە گەڕ بەپێی مادەی شەستی دەستوور کە پڕۆژەیاساکە لەحکومەتەوە
    بوو بەڵام ئەم یاسایە ئێستا لە ١٠ پەرلەمانتارەوە پێشکەشکراوە ،
    هیواشی خواست کە یاسای ئاسایشی خۆراک پەسەند بکرێت بۆ دابینکردنی نیازمەندیەکانی خەڵک وجەختیشی لەوەکردەوەکە بوودجە چارەسەر ناکرێت لەم ئان وساتەدا.
    هەروەها لێژنەی یاسایی پەرلەمان پێشووتر جەختی لەوەکردەوە  کە لەسایەی حکومەتی کاربەڕێکەر دەکرێ ئەم یاسایە بچوێندرێت و پەرلەمانیش دەست بەکارە بۆدۆزینەوەی دەرچەیەکی یاسایی بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەی بوودجە.
    سەرۆکی تەمەنی لێژنەی یاسایی محمد عنوز بەعێڕاقیەی ڕاگەیاند کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆ لێدوانەکەی کردوە وتی گفتوگۆ بەردەوامە  بۆدۆزینەوەی دەرچەیەکی یاسایی بۆ بەڕێخستنی پڕۆژەیاسای بوودجە لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە.
    وتیشی ئەنجومەنی نوێنەران لایەنی یاساڕێژی باڵایە و دەتوانێت چەترێکی یاسایی دروست بکات کە وود بەهاووڵاتیان بگەیەنێت و جوڵە بەئابووری بکات.
    وتیشی کە لەهەردووحاڵەتدا ئەمە نابێتە لەمپەر بەرامبەر دابینکردنی نیازمەندیەکانی گەلی عێڕاق .