سزای لە سێدارەدان بۆ بەرپرسی تەقینەوەی بازاڕێكی بالە لەبەغداد دەدركرا

ناوخۆ
  • 30-05-2022, 13:53
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دادگای ناوەندی تاوانەكانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە، سزادی لە سێدارەدانی بۆ تیرۆریستێك دەركرد كە بەرپرسە لە تەقینەوەی بازاری بالە لە ناوچەی دەروازەی خۆرهەڵات لە سەرەتای ساڵی رابردوو.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای تاوانەكانی ناوەندی لە سەرۆكایەتی دادگای فیدراڵی بەغداد ڕەسافە سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەو تاوانبارە دەركرد كە بەناو والی باشوری تیرۆریسنانی داعش بووەو بەرپرسی یەكەم بووە لە تەقینەوەكەی بازاری بالە لە ناوچەی دەروازەی خۆرهەڵات لە سەرەتای ساڵی رابردوو كە بە دەیان شەهید و برینداری لێكەوتووە.
    ئاشكراشیكرد: تاوانبارەكە لە میانەی لێكۆڵینەوەی سەرەتایی و دادوەری دانی بەوەدا نا كە لە ساڵی 2012ەوە سەر بە چەتەكانی داعش بووە و پلانی تێكدانی ئەمنی لە بەغدادی پایتەخت داناوە، هەروەها بە دوو خۆكوژەوە تەقینەوەكەی ناوچەی دەروازەی خۆرهەڵات (بازاڕی بالە)ی ئەنجامداوە.
    رونیشیكردەوە: دادگا بەڵگەی تەواو و قایلكەری لەبەردەستە بۆ تاوانباركردنی بەپێی مادەی 4ی یاسای روبەڕوبونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005.