بەغداد - INA
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ دووشەممە، میوانداری سكرتێری بەغدادو كادرانی پێشكەوتووی سكرتاریەتی كرد بەمەبەستی سەرخستنی واقیعی بەغداد لەهەموو بوارەكانی خزمەتگوزاریدا.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حاكم زاملی و ئەندامانی لیژنەی خزمەتگوزاری پەرلەمان میوانداری عەممار موسا كازم سكرتێری بەغداد و بریكاری سكرتارییەت بۆ كاروباری تەكنیكی و ئیداری و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی سكرتاریەتیان كرد.
ئاشكراشیكرد:میوانداریەكە بەمەبەستی ڕێككەوتنە لەسەر دیدێكی هاوبەش بۆ بەرزكردنەوەی واقیعی بەغداد لە هەموو سێكتەرەكانی خزمەتگوزاریدا.