دەستەی دەسپاکی ئەستۆی دارایی گەورەبەرپرسان ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 30-05-2022, 13:10
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕێژەی وەڵامگۆبوونی هەرسێ سەرۆکایەتیەکە و وەزارەتەکان و
    دەستەکان و لایەنەکانی ناپەیوەست بەوەزارەتەکانەوەو دەسەڵاتی دادوەری و پارێزگارەکان ئاشکرادەکات.
    بەیاننامەی خۆپارێزی دەستەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە ژمڵرهیەک فۆڕمی ئەستۆڕوونی دارایی کە لە وەزارەتەکان و دەستەکانەوە گەیشتون بەدەستەکەمان لە مێژووی ٢٠٢٢/٣/١ ەوە تاکو ٢٠٢٢/٢٤/٥ گەیشتووەتە ١٦/٩٠٠ فۆڕم.
    بەیاننامەکە جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان و پەرلەمانتاران وسەرۆکەکانی دادگای فیدڕاڵی ئەنجومەنی دادوەری باڵا و دادگای فیدڕاڵی داواکاری گشتی دەستەی دادوەری گەیشتووەتە ڕێژەی ١٠٠٪، هەروەها وتی کە ڕێژەی وەڵامگۆیی هەردوو جێگری سەرۆکی پەرلەمان ١٠٠٪بووەوپەرلەمانتاران ٤٦٪وئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێژەی ٧٥٪ بووە.
    هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێژەی وەڵامگۆیی جێگر و ئەمینداری گشتی و ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی باڵا و ئەندامانی دادگای تێهەڵچوونەوە و دادوەرەکان ١٠٠٪ بووە.
    ئاماژەشی بەوەدا کە وەڵامگۆیی سەرۆک دەستەکان و لایەنە ناپەیوەستەکان ٨٥٫٣ بووە، ڕێژەی پارێزگارەکانیش ٤٦٫٧٪ بووە.
    جەختیشی لەوەکردەوە کە دەستەی دەسپاکی بەردەوام دەبێت لە پەیڕەوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر بەوانەی وەڵامگۆ نەبوونە.