هه‌ولێرـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك لە وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كونسول و دیپلۆماتكارانی بیانی، شرۆڤەكار و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی و مامۆستایانی زانكۆ، لە هەولێر كۆنفرانسی ئاشتی لە ڕێگەی میانڕەوییەوە بەڕێوەچوو كە لەلایەن ڕێكخراوی سپاركی هۆڵەندییەوە بە هاوكاریی كونسولخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان ڕێكخرابوو.
لەراگه‌یندراوێكدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه هاتوو له كۆنفرانسەكەدا دوای پێشكەشكردنی چەند وتارێك لەلایەن ئامادەبووانەوە، سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی وتارێكی پێشكەش كردوله‌به‌شێكیدا ده‌ڵێت" له كاتێكدا جيهانى ئه‌مڕۆمان به ده‌ستى كۆمه‌ڵێك ته‌حه‌دى و قه‌يرانى جياوه ده‌ناڵێنێت، ئاشتى له هه‌موو كاتێك پێويستترە. له دۆخێكى ئاوادا، ڕه‌نگه بۆ کەم شوێنى ديكه‌ى سه‌رزه‌مين، هێنده‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، پاراستنى ئاشتى و سه‌قامگيرى پێويستييه‌كى له‌پێش بێت! بۆ سه‌رزه‌مينێكى ده‌وڵه‌مه‌ند به‌وه‌نده پێكهاته‌ى جياى نه‌ته‌وه‌يى و ئايينى، به مێژوويه‌كى پڕ له تاڵى و ناخۆشى، پڕ له شه‌ڕ و خوێن و كاره‌سات، ڕه‌نگه هيچ شتێكى ديكه، هێنده‌ى ئاشتى و پاراستنى ئاشتى بۆ ئه‌م ناوچه‌يه پێويست نه‌بێت!
ئه‌گه‌ر عيراق وه‌ك نموونه‌يه‌كى بچووكى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌ربگرين، ده‌بينين ئاشتى و سه‌قامگيرى له عيراق، چه‌ند بۆ خودى خۆى گرنگ و پێويسته، هێنده و بگره زياتريش بۆ ئاشتى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه، گرنگ و پێويسته! به درێژاييى مێژووی وڵات، نه‌بوونى ئاشتى و سه‌قامگيرى له عيراق، نائارامى و ناسه‌قامگيرى له ناوچه‌كه به شێوەیەكی گشتى دروست كردووه! ده‌وڵه‌مه‌ندى و سامانێكى زۆرى به هه‌ده‌ر داوه كه له‌گه‌ڵ ميانڕه‌وى و ئاشتيدا، ده‌كرا عيراق بكاته يه‌كێك له باش‌ترين و پێشكه‌وتووترين وڵاتانى ناوچه‌كه و جيهان.
لێكه‌وته‌كانى نه‌بوونى ئاشتى و ناسه‌قامگيرى له عيراق، زۆر جار دۆخى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌كه‌يشى تێكداوه! ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ى له ئاشتيى جيهانيش كردووه!
ئه‌گه‌ر نه‌چينه‌وه سه‌ر مێژووى كۆنى ناكۆكى و پێكدادانى مه‌زهه‌بى و تائيفى و نه‌ته‌وه‌ييش، هه‌ر ته‌نيا باسى مێژووى نوێى عيراق بكه‌ين، ده‌بينين ئه‌و سته‌مه‌ى هه‌ر له‌گه‌ڵ دروستبوونى ده‌وڵه‌تى عيراق له گه‌لى كوردستان و پێكهاته‌كانى كراوه، چه‌ند شه‌ڕ و ماڵوێرانى و كاره‌ساتى بۆ عيراق و ناوچه‌كه به‌دواى خۆي‌دا هێناوه! ده‌بينين لێكه‌وته‌كانى، چه‌ند زيانيان به ناوچه‌كه و ئاشتى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه گه‌ياندووه!
هه‌روه‌ها وله‌به‌شێكی تری گوتاره‌یه‌كی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی " عێراق پێویستی به ئاشتييه‌كى ڕاسته‌قينه‌یه كه بڕوا و متمانه و دڵنيايى دروست بكات! تيايدا هه‌موو پێكهاته‌كانى عيراق له هه‌ر نه‌ته‌وه و ئايين و مه‌زهه‌بێك بن، هه‌ر بيروبۆچوون و تێڕوانينێكيان هه‌بێت، پێكه‌وه به ئاشتى، ته‌بايى و لێبورده‌يى بژين و لە هەمووی گرنگتریش لە وڵاتێكدا، لە جوگرافیایەكدا كە پێی دەوترێت عیراق يه‌كتر قبووڵ بكەن. ئاشتييه‌ك ژيان و ئازاديى هه‌مووانى تێدا پارێزراو بێت. ئاشتييه‌ك، سايه و كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى عيراق بێت و تيايدا تايبه‌تمه‌ندى و ماف و شايسته‌كانى هه‌مووان، به‌پێى ده‌ستوور و ياسا مسۆگه‌ر و پارێزراو بن!
بۆ ئه‌وه‌ى ڕێزی به‌رامبه‌ر بگرین، لێى تێ بگه‌ين، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە كە لە بیروبۆچوونمان ده‌بێ ميانڕه‌و بين. ميانڕه‌وى، هێز و دانايى و متمانه و بڕوابه‌خۆبوونه، كه ئاشتى و ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌هێنێته ئاراوه. له وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه و فرئايين و فره‌مه‌زهه‌بى وه‌ك عيراق، ئه‌گه‌ر ميانڕه‌وى نه‌بێت، قاعيده و جوندولئيسلام و داعش و كاره‌ساتى تر لەم وڵاتەدا دايك ده‌بن. به‌وپه‌ڕى خوێنساردييه‌وه له به‌رده‌م كامێراكاندا سه‌ر ده‌بڕن، مل ده‌په‌ڕێنن و له‌گه‌ڵ ئەو كارانەی كە دەیكەن، پێشده‌كه‌نن!
ڕابردووى عيراق به هه‌موو شه‌ڕ و كاره‌سات و ماڵوێرانييه‌كانييه‌وه، ده‌بێ بۆ هه‌موومان ببێته په‌ند. ببێته وانه‌يه‌ك، ڕێنيشانده‌رمان بێت بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هەموو پێكهاتەكانی ئەم وڵاتە. به‌ره‌و بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك، ڕه‌نگدانه‌وه و ده‌ربڕى فره‌يى و جياوازى و ماف و شايسته و خواست و هيواى پێكهاته‌كانى ئەم وڵاتە بێت.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد