دووبه‌ردانی" پارتی پێگیره‌ به‌كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار

سیاسی
  • 30-05-2022, 12:12
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ راگه‌یاند كه‌ له‌رۆژانی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان پارته‌ سیاسییه‌كانی كوردی ساز ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی یه‌لایكردنه‌وه‌ی پرسی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق. 

    په‌رله‌مانتاری پارتی شێروان دوبه‌ردانی له‌لێداونێكدا بۆ كه‌ناڵی عێراقیه‌ كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌ راگه‌یاند" پارتی دیموكراتی كوردستان پێگیره‌ به‌كاندیدكردنی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌چاوه‌روان ده‌كرێت له‌داهاتوودا و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌كانی كورد كۆببنه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی كاندندێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار.  

    هه‌روه‌ها وتی" پارتی دیموكراتی كوردستان نایه‌وێت هیچ هێزێكی سیاسی كورد له‌كوردستان پاش گوێ بخرێت و ئاماژه‌ به‌وه‌شی دا كه‌ پۆسته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ نییه‌.

     دووبه‌ردانی ئه‌وه‌شی وت" رۆژانه‌ی داهاتوو گفتوگۆكانی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌.