وه‌زیری پلاندانان" لەهەنگاوی دووەمماندا پڕۆسەی ئامارسازی بۆهەندێک شوێن تاقیدەکەینەوە

ناوخۆ
  • 30-05-2022, 11:13
  • +A -A

    بەغداد/INA
    وەزیری پلاندانان خالد نجم بتال جەختی لەسەرئەوەکردەوە کە هەنگاوی دووەم هەڵدەسین بە ئەنجامدانی پڕۆسەیەکی ئامارسازی بۆ تاقیکردنەوەی هەندێک شوێنی دیاریکراو. النجم لەمیانەی دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی کەرتی گەیاندنی بەغدا کەتایبەتن بە ئامارکردن لەبەاننامەیەکدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئامادەسازیەکانی وەزارەت بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی ئاماری گشتی دانیشتوانی عێڕاق لەکۆتایی ساڵی داهاتوو ڕوونیشی کردەوە کە ئەنجامدانی ئەم ئامارە گرنیەکی زۆری هەیە چونکە بەشداریدەکات لە چارەسەرکردنی کێشەکان  لەڕووی دابەشینی داهاتەکانی دارایی نێوان پارێزگاکان بەگوێرەی دانیشتوانیان.
    هەروەها وتی کە وەزارەت هەستاوە بە چارسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم پڕوژەیە لەسەرووی هەمووشیانەوە لایەنی دارایی پڕۆژەکەیە، جەختیشی لەوکردەوە کە ڕۆڵی کۆمپانیاکانی
    گەیاندن زۆر گرنگە بۆ ڕووماڵکردنی سەرانسەری عێڕاق بۆ گەیاندنی ڕووننامەکان بەخێرایی لەشوێنەکانی کارکردنەوە بۆ سەنتەری نیشتیمانی جارەسەرکردنی ڕووننامەکان.
    هەروەها ئاماژەشی بەوەکرد کە هەنگاوی داهاتوو ئامارەکە وەک تاقیکردنەوەیەک ئەنجام دەدەین
    لەچەند شوێنێکی دیاریکراو بۆ تاقیکردنەوەی توانا تەکنیکی و هونەری و کارگێڕیەکانمان بۆ زانینی کێشەوگرفت و ئەوئاڵنگاریانەی دێنە پێشمان لە ئەنجامدانی پڕۆسەکەدا.
    لەم کۆبوونەویەدا سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان و بەڕێوەبەری گشتی جێبەێکاری پڕۆسەکە وڕاوێژکاری سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان وژمارەیەک شارەزای ئاماری گشتی ئامادەی بوون.