بەغداد/ INA
نرخەکانی دۆلار ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە لەبۆرسەی عێڕاقدا بەرزبووەوە.
نرخی فڕۆشتنی دۆلار بووە ١٤٨٤٥٠ دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک،کەچی نرخی کڕین بوو ١٤٨٣٥ دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.
ئەمەو بانکی ناوەندی عێڕاقی پێشووتر نرخی دۆلاری هەموار کردەوە بەرامبەر بەدینار کە نرخی کڕینی دلار لەوەزارەتی دارایی بووە ١٤٥٠ دینار بەڵام نرخی فڕۆشتنی بە ١٤٦٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک دەستنیشان کرا کە بەهاووڵاتیانیش بە ١٤٧٠ دینار دەفڕۆشرا.