بەغدا –INA -
ئەمڕۆ یەكشەممە مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژكاری سەرۆك وەزیران، چاوەڕوانی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای پاڵپشتی بەپەلەی بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان كرد، هاوكات هۆشداریدا لە باری تەقەشوف لە ئەگەری پەسەند نەكردنی پڕۆژە یاساكە.
ساڵح لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئەلعێراقیە نیوز، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوای خۆیدا هێنا رایگەیاند : پێشنیارەكە بۆ یاسای پاڵپشتیی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان زۆر گرنگە لە دابینكردنی كارتی بەشەخۆراك و بەرزكردنەوەی عەمباركردنی ستراتیژی، هەروەها پێویستی دابینكردنی تەرخانكردن بۆ پێدانی باجی جووتیاران، جگە لە دابینكردنی تێچووی وەرگیراوەكانی نەوتی هاوردەكراو و چاوەڕوانكرا تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساكە.
ساڵح هۆشداریدا لە دۆخی قاتی و ناڕەحەتی دارایی و هەڵاوسان، كە دیاردەیەكی مەترسیدارە، لە ئەگەری دەرنەكردنی یاسا پێشنیار كراوەكە، ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم پێشنیازە یاسایە پاكێجێكی خەرجییە رزگاركەرەكانە بۆ كەمكردنەوەی هەر مەترسییەكی لە ئەگەری روودانی.
ساڵح ئاماژەی بەوەشكرد : نرخی سووتەمەنی، غاز، شەكر و دانەوێڵە بەڕێژەی 40% بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، جەختیشی لەسەر پێویستی دابینكردنی كەلوپەلی كارتی بەشەخۆراكی بەهۆی بەرزی رێژەی هەژارییەوە كردەوە.
وە سەبارەت بە كاغەزی سپی، ساڵح وتی : كە ئەم كاغەزەیە نیمچە لەكاركەتووە ، دوای زیادبوونی پاڵپشتی دارایی، ڕوونیكردەوە : كە ئەم كاغەزە چاكسازییەكی درێژخایەنە و دەتوانرێت دەستكاری بكرێت، چونكە ئابووری عێراق پێویستی پێیەتی.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست