بەغدا - INA- هەَندرین مەكی
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەكان رەتیكردەوە ناونیشانێك لەلایەن یونسكۆوە هەبێت بۆ لابردنی زۆنگاوەكان لە لیستی شوێنەواری جیهانی، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە ئاستی ئاوی ناو زۆنگاوەكان گونجاوە و مەترسی وشكبوونەوەیان نییە .
ئەحمەد عەلاوی، وتەبێژی فەرمی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : ئاستی ئاوی ناو زۆنگاوەكان گونجاوە و بەركەوتەی وشكەساڵی نەبووە، جەختیشی لەوە كردەوە كە هیچ مەترسییەك لەسەر وشكبوونەوەكە نییە وسەرەوەی زۆنگاوەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : دۆسییەی زۆنگاوەكان هەردوو لایەنی رۆشنبیری و ژینگەی لەخۆ گرتووە، بەو پێیەی وەزارەتی ژینگە بە هاوكاری لەگەڵ توركیا و ئێران بەرپرسە لە دۆسیەی ئاو، ئاماژەی بەوەشكرد : بڕیارە ئاستی ئاو لە ئاستی ئێستای خۆیدا بمێنێتەوە و بیپارێزن، چونكە وشكەساڵییەكەی وڵاتەكە دەخاتە بەردەم كێشەی لابردنی زۆنگاوەكان لە لیستی شوێنەواری جیهانیدا.
سەبارەت بە بوونی نامەیەكی یونسكۆ بۆ لابردنی زۆنگاوەكان، ئەلعەلیاوی دووپاتیكردەوە : كە هێشتا وەزارەتەكە هیچ پەیوەندییەكی فەرمی لە یونسكۆوە پێنەگەیشتووە بۆ لابردنی زۆنگاوەكان لە لیستی شوێنەواری جیهانیدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەتەكە ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بڵاوكرایەوە لە لایەن هەندێك میدیا و ماڵپەڕی هەواڵییەوە لەبارەی بوونی گفتوگۆ بڵاوكرایەوە، رەتی دەكاتەوە، چونكە ئەم بابەتە نادروست و دوور لە راستییە.