بانكێكی حكومی ئاماژە بە زیادبوونی ژمارەی داواكاری قەرزی تایبەت دەكات بۆ دامەزراندنی كارگە

ناوخۆ
  • 29-05-2022, 21:03
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام ئەلمەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی پیشەسازی بەرزبوونەوەی ڕێژەی گەشەی پیشەسازی لە وڵاتدا ئاشكرا كرد بەهۆی بەرزی نرخی دۆلارەوە و هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە كردنەوەی لقی نوێ لە پارێزگاكان پێویستی بە تەرخانكردنی دارایی هەیە لە چوارچێوەی بودجەدا.
    بەڕێوەبەری بانكەكە، بیلال سەباح ئەلحەمدانی، لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : دەستپێشخەری بانكی ناوەندی نایابە بۆ پرۆژە مامناوەند و گەورەكان و ماوەكەشی 15 ساڵە، و سوودی بۆ پڕۆژەكانی مامناوەند 2%، و بۆ پڕۆژە گەورەكان 3، ئاماژەی بەوەدا كە دەستمان بە كاركردن لەسەر دەستپێشخەرییەكە كردووە، بەڵام عێراق پێویستی بە هەزاران كارگەی هەیە، و هەوڵدەدەین قەرز بدەین بە سەدان كارگە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : بانكی پیشەسازی خۆپارەدارە و سەرمایەی هەیە بۆ قەرزكردن بە كڕیارەكان، بەڵام زیادبوونی قەبارەی پیشەسازی نیشتمانی و خواستەكە بە شێوەیەكی بەرچاوە، ئاماژەی بەوەشكردووە : ساڵانی پێشوو، داواكاری قەرزكردن هات بۆ پڕۆژەكانی ژێر دامەزراندن و نوێ، بە سنووری 100-150، و لە ئێستادا خواست دەگاتە هەزاران، و ئەمەش بەهۆی گۆڕانكاری لە نرخی ئاڵوگۆڕكردن كە بووە هۆی گرانبوونی هاوردەكار و بەرهەمی ناوخۆیی هەرزانتر بێت لە هاوردەكار، ئەمەش وایكرد بازرگانەكان و هاوردەكاران بیر لە دانانی كارگە لە ناوخۆی عێراق بكەنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بانكەكە لیژنەی دۆزینەوەی هەیە پێش و دوای پێدانی قەرزەكە و ئێمە قەرزی بەڵگەنامەیی دەدەین كە هاوردەی دەكەین بۆ هێڵی بەرهەمهێنان یان ئەگەر كەرەستەی خاو بن و لە قەرزی بیناسازیدا، ئەوە بەپێی قۆناغەكانی دروستكردن و تەواوكردن ئەنجام دەدرێت،ئاماژە بەوە دەكات كە دواكەوتنی پارەدان بەزۆری لە خاوەنی كارگەكەوەیە و هەندێكیان بەهۆی كێشەی ناوچەییەوەیە وەك كارگەی زەیتی خواردن كە پێشتر كەرەستەی خاو لە ئۆكرانیا هاوردە دەكرد، و ئەمڕۆ هاوردەكردنەكە وەستاوە، و كارگەكە پەنا بۆ وڵاتانی دیكە دەبات كە كەرەستە خاوەكان گرانترن، ئەمەش لە دەرەوەی كۆنترۆڵی ئێمەیە، هەروەها خراپ بەڕێوەبردن هەیە، بەڵام ئێمە لە بانكەكەدا كۆنترۆڵی پرسەكە دەكەین.
    دەشڵێت : زۆربەی كارگەكان بە ڕێژەی گەشەكردن بۆ پیشەسازی دەستیان بە بەرزبوونەوە كرد، بەڵام تێكڕای ژمارەی كارگەكان كەمە و پێویستمان بە هەزاران كارگە هەیە، ئێمە ئێستا لە پرۆسەی دامەزراندنی سەدان كارگەداین لەگەڵ كاتدا، وە ئەگەر بێت بودجە پەسەند بكرێت و بڕە پارەیەك بۆ بانكەكە تەرخان بكرێت، دەتوانرێت هەندێك لق لە هەندێك پارێزگا بكرێتەوە چونكە لقەكانی لە هەموو پارێزگاكاندا نییە، و ئەمە یەكێكە لە كێشەكان و ڕوونی دەكاتەوە كە بانكی پیشەسازی خاوەنی لقەكانی بەغدا و كەربەلا و بابل و بەسڕە ، كردنەوەی لقی نوێ كە پێویستیان بە تەرخانكردن و بڕە پارەیە لەناو بودجەدا.