بەغدا INA -
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەحمەد ئەلسەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوە كردەوە كە كێشەی ژینگەیی تەحەدای جیهانییە و بە كۆمەڵ ڕووبەڕووبوویان بۆتەوە لە چوارچێوە ستراتیژییەكان و بووەتە پێویستییەكی زۆر گرنگ، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە دیپلۆماسی عێراق هاوكاریی هەرێمی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دادەمەزرێنێت.
ئەلسەحەف لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە : كاریگەرییە پەرەسەندووەكانی گۆڕانی كەشوهەوا داوا لە وڵاتانی ناوچەكە دەكات كە بەپێی پلانە تەواوكارییەكە پێكەوە كاربكەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چەقی زریانی تۆز وخۆڵەكە، جەختیشیكردەوە كە كێشەی ژینگەیی تەحەدایەكی جیهانییە و بە كۆمەڵ ڕووبەڕوویان بۆتەوە لە چوارچێوەی ستراتیژی بووەتە پێویستییەكی زۆر گرنگ.
ناوبراو ووتیشی: كۆبوونەوەی نێوان جێگری سەرۆك كۆماری ئێران و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق هەوڵێكی یەكپارچەیی لەسەر ئاستی ناوچەكە دادەمەزرێنێت و هەنگاوەكان لەسەر ڕێگای هاوبەشی دادەنێت بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵك لە مەترسییەكانی ژینگە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئامانجی شاندی سەردانیكار هەماهەنگی و هاوكارییە لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنی زریانی تۆز خۆڵ، ئاماژەی بەوەشكردووە : دیپلۆماسی عێراق بە دیدێكی یەكگرتوو كاردەكات كە هاوكاری هەرێمی دادەمەزرێنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەكانی گۆڕانی كەشوهەوا.
ئەمڕۆ یەكشەممە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە پەرەپێدانی چارەسەری كاریگەر بۆ تەحەدییەكانی ژینگە لە ئەستۆی هەموواندایە،بەرێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) كەتووە و دەڵێ : سەرۆك وەزیران مستفا كازمی وجێگری سەرۆكی ئێران و سەرۆكی رێكخراوی پاراستنی ژینگە عەلی سەلاجقە و شاندی یاوەری، ئاماژەی بەوەدا كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆیان كرد لەسەر بەهێزكردنی هاوكارییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئێران و وڵاتانی ناوچەكە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتەكانی ژینگەیی، و بە شێوەیەك كە ماف و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەموو ولتان بە دادپەروەری گەرەنتی بكات، كازمی جەختی كردەوە : بەپێی بەیاننامەكە كە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ بە خواستی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی هاوكاری لە بوارە جیاوازەكاندا پشتیوانی دەكرێت، ڕوونیشیكردەوە كە بەهێزكردنی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە پاڵپشتی یەكگرتنی ناوچەیی دەكات، و بەرزكردنەوەی توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەكان كە لە پێش هەموویان ئاستەنگەكانی ژینگەن\ن ئاماژەی بەوەشكردووە : بەرپرسیارێتی پەرەپێدانی چارەسەری كاریگەر بۆ ئاستەنگەكانی ژینگە و پێچەوانەكردنەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا بووەتە بەرپرسیارێتی هەمووان، لای خۆیەوە جێگری سەرۆكی ئێران عەلی سەلاجقە، ویستی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بواری ژینگەدا دەربڕی، جەختی كردەوە لەسەر پێویستی بەهێزكردنی هاریكاریی دوو قۆڵی لەم بوارەدا، ئاماژەی بەوەشكردووە : چارەسەركردنی كێشەكانی وشكەساڵی و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی زریانی تۆز بووەتە داواكارییەكی هاوبەشی هەرێمی و پێویستە هەمووان بەشداری بكەن لە پەرەپێدانی چارەسەری كاریگەر بۆی.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد