زاملی داوا لەكازمی دەكات متمانە لەسەرۆكی كۆمەڵەی مانگی سوور وەربگیرێتەوە

سیاسی
  • 29-05-2022, 19:26
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حاكم زاملی ئەمڕۆ یەكشەممە، داوای لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كرد متمانە لە سەرۆكی كۆمەڵەی مانگی سوور وەربگیرێتەوە بە هۆكاری زۆری ئەو پێشێلكارییانەی ئەنجامی داوە.
    زاملی لەكتابێكدا كە ئاراستەی  كازمی كردووەو دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كۆمەڵەی مانگی سووری عێراق ڕۆڵێكی مرۆیی گەورەی هەیە چونكە چالاكیەكانی كاریگەری لەسەر تەندروستی و واقیعی ژیانی هاوڵاتیان هەیە، لەئەنجامی دیاریكردنی چەندین پێشێلكاری سەرۆكی كۆمەڵەكە لەوانە (پێشێلكاری ئیداری بە دوورخستنەوەی ئەو كەسایەتیانەی كەدەستەیەكەیان بەڕێوەبردووە، جێبەجێكردنی یاسا بەشێوەی ئینتیقائی لەسەر چەند فەرمانبەرێك، و مانگانەش موچەی بە رێژەیەكی زۆر وەرگرتووە، هەرچەندە ئەندامێتیی دەستەی كارگێڕ خۆبەخشانەیە و بێ مووچەیە، لەگەڵا خەرجكردنی پارەیەكی زۆر  بۆ سەردانی سەرۆكی كۆمەڵەو پسوڵەی پەیوەندی تەلەفۆنی) بۆیە ئێمە داوای وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆكی كۆمەڵەكە دەكەین لەسەر بنەمای پێداویستیەكانی بەشی كار و پاراستنی پرەنسیپی شەرعیەت و پارەی گشتی.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: سەرۆكی كۆمەڵەكە پارەیەكی زۆری خەرجكردووە بۆ كڕینی مۆلیدە كە تا ئێستا بەكارنەهێنراون و بۆ كڕینی سەبەتەی ڕەمەزان بۆ ساڵی 2013 كە گومانی گەندەڵی دارایی لێدەكرێت، هەروەها موڵك و سامانەكانی كۆمەڵە و دەستخستنی بۆ بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی سەرۆكی كۆمەڵەكە.
    ئاشكراشیكرد: دەستووری عێراق دەسەڵاتی بە ئەنجومەنی نوێنەران داوە بۆ دەسەڵاتی چاودێریی لەوانە پاراستنی پارەی گشتی و خستنەڕووی سەرمایە كە هەموی بەرپرسیاریەتییەكی ئەخلاقی و مرۆییە، بەتایبەتی كە كۆمەڵەی مانگی سوور كاری خێرخوازی دەكات وەك دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك و بەڕێوەبردنی دەزگایەكی تەندروستی و كەرەستەی هاوكاری، بەڵام لەبری ئەوە پێشكەشی هاووڵاتیانی كەمدەرامەت بكرێت دەچێتە گیرفانی هەندێك لە گەندەڵكارانەوە و ئەمە بە هیچ شێوەیەك ڕێگەپێدراو نییە، وتیشی: ئێمە بە پێی یاسا لێپرسینەوەی لێدەكەین.