دیالە – INA - سائیر هادی
ئەمڕۆ یەكشەممە ئیدارەی بەنداوی حەمرین پلانێكی دوو محوەری حكومەتی ڕاگەیاند بۆ بەهێزكردنی بەنداوەكە و ناوچەی سەدر بە ئاو، لە هەمان كاتدا ئاماژەی بەوەدا كە ئاستی بەنداوی حەمرین بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە ٩١ م لە ئاستی دەریاوە.
بەڕێوبەری بەنداوی حەمرین تەعبان، جاری عیفان لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند و گووتی : پرۆسەی بەهێزكردنی بەنداوی حەمرین بە ئاوی بەنداوی دەربەندیخان لە وەرزی هاویندا بەردەوامە و تا یەكی مانگی تشرینی دووەم بە ڕێژەی 50 م3 لە چركەیەكدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئاستی ئاوی هەڵگرتن بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 91.20م لە ئاستی دەریاوە، هەروەها توانای هەڵگرتنی بەنداوەكە گەیشتووەتە 200 ملیۆن م3، ئاماژەی بەوەشكردووە : دەردانی ئاو لە رێكخەری بەشەكەوە بۆ پێشەوەی بەپێی پلانی هاوینە بەردەوامە بۆ وەرزی ئێستا، بە ڕێژەی 25 م3 لە چركەیەكدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە ئامانجی گەیاندنی ئاوە بۆ بنكەكانی ئاودێری و بۆ باخچەكان لە ڕێگەی مەرەشەانەوە (ئاو رشێن)، هیوای خواست وەرزی داهاتوو لە ڕووی باران و بەفر داپۆشین و كۆتایی هاتنی كەمی ئاو و گەڕانەوەی ئاو باشتر بێت. ژیان بۆ دەریاچەی حەمرین بە شێوەی سروشتی خۆی بێت.