بەغداد - INA
كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی وشكانی سەربە وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ یەكشەممە، پلانی خۆی بۆ گواستنەوەی بەروبومی گەنم ڕاگەیاند.
مورتەزا شەحمانی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی وشكانی (گواستنەوەی نیشتیمانی) سەربە وەزارەت بە پێی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتەكانی حكومەتدا لەوانە وەزارەتی بازرگانی و كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە و كۆمپانیای گشتی دروستكردنی دانەوێڵە بۆ پراكتیزەكردنی كارەكانی بەپێی یاسای ژمارە 80ی ساڵی 1983 بۆ گواستنەوەی گەنم كارەكانی جێبەجێی دەكات لە بەندەری ئو قەسرەوە بۆ سەرجەمی كۆگاكانی وەزارەتی بازرگانی لەعیراق.
وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی بەروبومی گەنمی بە بازاركراو لەم ڕۆژانەدا لەنێوان پارێزگاكان دەستی پێكرد، كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی وشكانی پلانێكی یەكخراوی ئامادەكردووە كە گواستنەوەی گەنمی عێراقی تێدایە كە لە سایلۆوە هاوردە دەكرێت بۆ كۆگاكانی لە سەرانسەری عێراقدا.
ئاشكراشیكرد: ژمارەیەك گواستنەوە هەیە كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و كۆمپانیا گشتیەوە بڕیارییان لێدراوە و (500) بارهەڵگری حكومی ئامادەن كە شەو و ڕۆژ كار بۆ گواستنەوەی گەنم دەكەن، بەتایبەتی گواستنەوەی نێوان سلێمانی و تەلەعفەر و نێوان بێجی و سلێمانی و نێوان ڕەسافە و دیالەو لەنێوان ڕومادی و سەلاحەدین و سەرجەمی ئەو پارێزگایانەی كەدەیانەوێت پشكی گەنم یان برنجی هەبێت كۆمپانیاكە ئەو شتانە دەگوازێتەوە بەپێی كتابی رەسمی وەزارەت، و وتیشی: داهاتی كۆمپانیاكە 60٪ دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت و 40٪ بۆ مووچە و هاندانی فەرمانبەرانە.
ئاشكراشیكرد: وەزارەت بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی سووتەمەنی گرفتی هەیە، دوای ئەوەی لە مانگی نیساندا كە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە بەرزكرایەوە، هەروەك بەرزكردنەوەی نرخی گەنم كە گەیشتە 750 هەزار بۆ هەر تۆنێك و دوای ئەوەی 400 هەزار زیادكرا ئەمەش بووە هۆی سەرلێشێواوی دارایی و ئیداری.
راشیگەیاند: كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی وشكانی هەموو گرێبەستەكان لەگەڵ هەموو وەزارەتەكانی وەك كارەبا و بازرگانی و كۆمپانیای نێوان دوو رووبار جێبەجێ دەكات، و وتیشی: كەشتی ئاسمانی حكومەت كەشتییەكی گەورەیە بۆ گواستنەوەی گەنم.