كەربەلای پیرۆز -INA ـ عەباس ئەلرەحیمی
بە ڕووبەری 160 هەزار مەتر دووجا و تێچووی 650 ملیۆن دۆلار، كۆمپانیای جێبەجێكردنی گومەزی عەقیلە زەینەب لە كەربەلای پیرۆز بەردەوامە لە كارەكانی بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە كە پێشبینی دەكرێت لە ساڵی 2025دا بكرێتەوە.
جێگری سكرتێری گشتی (عەتەبەی حسینییە) عەلا زیا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بینای حەرەمی شەریف ڕاڕەوەكانی ناوەوەی حەرەمی شەریف و میری ئیمام حوسێن و سەرادیب و پڕۆژەی گومەزی عەقیلە لەخۆ دەگرێت كە دوایینیان پڕۆژەی ئیمام حەسەنە.
وتیشی: لەژێر خاكی شاری پیرۆزی كەربەلا شارێكی تر هاوتەریب لەگەڵ ئەوەی لەسەر زەویدا هەیە، ئاسانكاری خزمەتگوزاری و تۆڕێكی تونێلی تێدایە بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری و گەیاندنیان بە ئاسانی بۆ گەشتیاران و هەروەها ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە ناو شاردا بەبێ كاریگەری لەسەر كەش و هەوای شار لە دەرەوە لە ماوەی سەردانی ملیۆنی و هەروەها ڕۆژانی ئاسایی و بەتایبەتی شەوانی هەینی.
ئاشكراشیكرد: شاری خواروو لە دوو نهۆمی ژێرزەمینی و دوو نهۆمی سەر زەوی پێك دێت و بەرزیی بهۆمەكانلە هەندێك بۆشایی ناوەكیدا 15 مەتر لە خوار شارەكەیە و ڕەنگە بگاتە 20-25 مەتر.
هەر سەبارەت بە پرۆژەكە، حسێن زیا مەهدی سەرۆكی بەشی پرۆژەكانی ئەندازیاری لە عەتەبەی حسینیەی پیرۆز بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆی ڕووبەری تەرخانكراو بۆ فراوانبوونی حەرەمی شەریف نزیكەی نیو ملیۆن مەتر دووجایە كە 160 هەزار مەتر دووجا بۆ گومەزی عەقیلە زەینەبی تەرخانكراوە، واتە توانای لە خۆگرتنی نزیكەی یەكملیۆن میوانی هەیە.
وتیشی: كاركردنی قۆناغی یەكەمی فراوانبوونی گومەزی عەقیلە زەینەب لە ساڵی 2016 دەستی پێكرد و گەیشتە ڕێژەی تەواوكردنی باش تا سەدا 50 بەهۆی تەواوبوونی پێكهاتەی كۆنكریتی پڕۆژەكە.