بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی گشتی كاروباری كارگێڕی لە دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ یەكشەممە، هەر جۆرە پێشبینییەكی ڕەتكردەوە سەبارەت بە پێداچوونەوەی گرێبەستەكانیان و داواشی لە هەمووان كرد كە هۆشیاربن لە مامەڵەكردن لەگەڵ زانیاریەكان.
بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەو ڕەتیدەكاتەوە هیچ بڵاوكراوەیەكی دەركردبێت سەبارەت بە پێداچوونەوەی گرێبەستەكانیان و گواستنەوەی لە حەشدەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی.
ئاشكراشیكرد: هەر كردەوەیەكی فەرمی هەبێت بە تایبەت لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبیەوە بڵاودەكرێتەوە.
ونیشیكردەوە: كە بەڕێوبەرایەتییەكە داوا لە هەمووان دەكات كە هۆشیاربن لە مامەڵەكردن لەگەڵ زانیاریەكان و پشتببەستن بە كەناڵە فەرمییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن.