كازمی: چارەسەری كاریگەر بۆ تەحەدا ژینگەییەكان لەئەستۆی هەمواندایە

سیاسی
  • 29-05-2022, 17:13
  • +A -A

    بەغداد - INA
    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند: چارەسەرە كاریگەرەكان بۆ تەحەدا ژینگەییەكان لەئەستۆی هەموواندایە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە جێگری سەرۆكی ئێران و سەرۆكی ڕێكخراوی ژینگەپارێزی عەلی سەلاجقا و شاندی یاوەری.
    ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بەهێزكردنی هاوكاری دووقۆڵی نێوان عێراق و ئێران و ناوچەكانی تر كرا لە بواری تەحەدا ژینگەییەكان و دەستەبەركردنی ماف و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەموو وڵاتان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە.
    هەر بەپێی بەیاننامەكە كازمی تەئكیدیكردەوە: كە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ بە خواستی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی هاوكاری لەبوارە جیاجیاكاندا پشتیوانی دەكرێن، و رونیشیكردەوە: بەهێزكردنی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە پشتگیری یەكخستنی هەرێمایەتی دەكات و خۆڕاگریی بەرەنگارییە هاوبەشەكان بەرز دەكاتەوە، لەپێش هەمویانەوە تەحەدا ژینگەییەكان.
    وتیشی: بەرپرسیارییەتی پەرەپێدانی چارەسەری كاریگەر بۆ تەحەدای ژینگەیی و بەرەنگاربوونەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا بووە بە بەرپرسیارێتی هەموان.
    لای خۆیەوە جێگری سەرۆكی ئێران تەئكیدی لە ویستی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵات لەبواری ژینگەییدا كردەوەو جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی پتەوكردنی هەماهەنگی دوولایەنە لەم بوارەدا.
    وتیشی: چارەسەركردنی كێشەكانی وشكەساڵی و چارەسەركردنی مەترسی شەپۆلی خۆڵبارین بووەتە داواكارییەكی هەرێمایەتی هاوبەش و داواشدەكەن هەموان بەشداریبكەن لە پەرەپێدانی چارەسەرە كاریگەرەكان.
    هەروەك لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆئەوەشكراوە: كە لە كۆبوونەوەكەدا وەزیرانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ژینگە ئامادەبوو.