وەزارەتی تەندروستی: 71 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

ناوخۆ
  • 29-05-2022, 16:49
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند: 71 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری وڵاتدا تۆماركراوە.
    71  وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: حاڵەتی نوێی نەخۆشی كۆرۆنا تۆماركراوە، و 105 كەسیش چاكبوونەتەوە.
    وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند: وەزارەت هیچ حاڵەتێكی مردنی بە كۆرونا لەهەموو پارێزگاكان تۆمار نەكردووە.
    ئاشكراشیكرد: ژمارەی ئەو كەسانەی كە ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا 7571 كەس بووە.