بەغدا - INA - ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی كارەبا ئامارێكی فەرمی لەبارەی ژمارەی ئەو تاوەرانەی لە وەرزی هاویندا تێكشكێنراون ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ڕێوشوێنی نوێ گیراوەتەبەر بۆ پووچەڵكردنەوەی هەوڵەكان بۆ بەئامانجكردنی تاوەرەكانی گواستنەوەی وزە.
ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "نیگەرانی هەیە لە دووبارەبوونەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی تێكدەرانە كە لە هاوینی رابردوودا كاریگەرییان لەسەر هێڵ و تاوەرەكانی گواستنەوە هەبووە" ، ئاماژەی بەوەشكردووە، "نزیكەی 171 بۆ 174 تاوەر تێكشكێنرا هاوینی ساڵی رابردوو و زیانی بە هاوڵاتیان گەیاند".
وە ئاماژەی بەوەشكرد، "ستافی وەزارەتەكە بەخێرایی مامەڵەیان لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەكانی تێكدەرانەدا كردووە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "سەرۆكی حكومەت زوو هەموو هێزە سەربازی و ئەمنییەكان و هەوڵە هەواڵگرییەكانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كارەبا بۆ دیاریكردنی ڕێگاكانی هێڵەكان و پاراستنیان ئاڕاستە كرد.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "هەوڵێكی ئەمنی هەیە بۆ پاراستنی تاوەرەكان و هێڵەكانی گواستنەوە كارەبا"، ئاماژەی بەوەدا "وەزارەتی كارەبا هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری دەكات لەو بارەیەوە، هەروەها سەنتەر و ژمارە تایبەت كراوەتەوە بۆ پەیوەندیكردن بە هاوڵاتیان لە ئەگەری ئەوەی كە هەر لایەنێك دەبینن كە كردەوەیەكی تێكدەرانە ئەنجام دەدات”.